یەکەم گەشتی گشتی ساڵانەی زستانە و شەومانەوە بۆ شاخی پیرەمەگروون

شانازییەکی تر بە شاخەوانان بڕا لەپاش بەگوێدادان و ئاگادارکردنەوە بۆ ئەنجامدانی گەشتێک لەژێر ناونیشانی (گەشتی گشتگیردا) دواجار هەموو پێکەوەو کۆمەڵێ لەشاخەوانان و گرووپە شاخەوانیەکان نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەم ۲۱-۲-۲۰۱۹ بەڕێکەوتین و توانیمان بگەینە سەر شاخی پیرەمەگروون و لەدوای دیاری کردنی شوێن لەنێو کزەباو گۆڕانە سرووشتیەکانی کەشوهەوای چلەی زستاندا لەگەڵ تەم و لێڵی ئاسۆدا کەمپ لێبدەین و شەومانەوەیەک ئەنجام بدەین ، بەمەش دەبێتە یەکەم (گەشتی گشتی زستانەو شەومانەوە لە شاخی پیرەمەگروون)دا و مشتێک زانیاری و ئەزموونمان زیادکرد بۆ سەر خەرمانی کاروانی وەرزشی شاخەوانیمان و هەنگاوێکی تریشمان بـەدرووست هەڵنا لەپێناو گیانی هاوکاری دا ، لەڕۆژی دواتردا هەینی ۲۲-۲-۲۰۱۹ لەگەڵ هەورو جارجارەی چاوشارکێی گزنگی بەیاندا بەدەم ئەو دیمەنانەوەو لەپاش خۆ کۆکردنەوە [[سەرجەم شاخەوانەکان خولەکێک ڕاوەستاین وەک و وەفایەک بۆ ڕۆحی پاکی هاوڕێ و هاوشاخەوانمان کاکە هەڵگوردی جوانەمەرگ]] دواتر قۆناغە هەستیارو چرکەساتە ئەفسوناوییەکەمان کردە ئامانج و لەناو تەمدا بەرەو لوتکە بەڕێکەوتین و لەترۆپکی پیرەمەگروون دا کەتەنها شاخەوان دەزانێ ئەوە چ هەستێک و چ دیمەنێکە دەست لەناودەست پیرۆزباییمان کردە خەڵاتی یەکتر و پاشان لە دوا قۆناغی گەشتەکەماندا بەرەو خاڵی سەرەتا گەڕاینەوەو لە کاتژمێر (۱۲)ی نیوەڕۆدا گەشتینەوەسەیرانگای زێوێ و کۆتاییمان بە گەشتەکە هێنا .. سوپاس بۆ یەزدان کە برایەتی و تەندرووستیەکی باشی پێبەخشیوین و بەسەلامەتی گەشتینە ئەنجام ،، سوپاس بۆ تەواوی شاخەوان و گرووپە شاخەوانیە بەشداربووەکان پێکهاتبوون لــە (۹) گرووپ کە 48 شاخەوانیان لەخۆگرتبوو ::۱ـ دەستــەی شـاخەوانیی لووتکە۲ـ گـــــروپی چیـاوانی سلــێمانی ۳ـ کۆمەڵەی شاخەوانی سلـێمانی ٤ـ گروپی شاخەوانی پیرەمەگرون٥ـ گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان ـ کۆیە٦ـ ڕێکخراوی شاخەوانی سروشتی کوردوستانخ۷ـ گروپی شاخەوانی سلێمانی٨ـ گروپی شاخەوانی زاگرۆس۹ـ گروپی شاخەوانی ڕاپەڕینسووپاسی تایبەت بۆ سەرجەم بەشداربووان و بەتایبەت سەرپەرشتیارانی گرووپەکان کە هەوڵ و پاڵپشتی ئەوان بووە هۆی سەرکەوتن و سەلامەتی چالاکیەکەو بەهیوای سەلامەتی و سەربەرزی بۆ وەرزشدۆســتان ..