ناو: کونە نور
جۆری چالاکی: دۆزینەەی ئەشکەوت
بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریاوە: ١٥٥٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە
بەرواری گەشت: ١٠\٤\٢٠٢١
سەرپەرشتی چالاکی: سیامند ئحمد
زانیاری لەبارەی شوێنەکە:
١) ماوەی گەشتەکە: بە نزیکی کاتژمێر و نیوێک لە گوندی گێڵدەرەوە بۆ گەشتن با ئەشکەوتەکە و ١ کاتژمێر بۆ گەڕانەوە
٢) ئاستی چالاکیەکە: ئاسان
ی٣) شوێنی مانەوەی(کامپ) گونجاوی لێیە؟ ئەگەر بەڵێ زانیاریەکان بنوسە:
هیچ شەلتەرێکی تایبەت بە کامپکردنی لێنییە بەڵام دەکرێت لە دەوروبەری ئەشکەوتەکە کامپ بە خێمە لێبدرێت.
تکایە هەر زانیارییەکی زیادەت هەیە لێرە زیادی بکە: چەندین چیرۆکی ئەفسانەیی هەیە لەسەر ئەشکەوتەکە و تا ئەوکاتە کەس نەیتوانیبوو بچێتە ناوەوەی و بگات بە کۆتایی کە بە نزیکی ٣٠-٣٥ مەتر قوڵە.
شوێنەکە دەکەوێتە کوێوە؟ نزیکترین شوێن لێوەی کوێیە؟
ئەشکەوتەکە زۆر نزیکە لە گوندی گێڵدەرەوە دەکەوێتە ژێر قەڵای گێلدەرە کە گردێکی بەردینی سروشتییە.
ڕێگەکەی لەکوێوە دەست پێدەکات؟
ڕێگاکەی لەناو گوندەکەوە دەست پێدەکات لە پشتی مزگەوتی گوندەکەوە
لۆکەیشنی گووگڵ بە لینک
٧) هەر زانیاریەکی تر کە دەتەوێت زیادی بکەیت
بەرنامەیەکی چاڵەوانی بۆ کونە نوور (کونەکۆتر)رۆژی هەینی٢٠٢١٫٤٫٩ دەستەی شاخەوانی لوتکە بە بەشداری ١٥ شاخەوان و ئەوینداری هونەری شاخەوانی، بە مەبەستی پشکنینی چاڵێکی قوڵ لە پشت گوندی “گێڵدەرە”ی شارباژێڕی سڵێمانی روویان لەو گوندە کرد.پاش بڕینی رێگایەکی یەک کاتژمێری گەیشتنە سەر چاڵەکە کە بە “کونە نوور” یان “کونە کۆتر” بەناوبانگە، هاوڕێیان پاش کاری پێویستی دانانی کارگە و خاڵی جێگیری و دوای دڵنیابوون لە پتەوی کارگە و ئامرازە تەکنیکییەکانی هاوڕێیان دەستیان کرد بە چوونە خوار. لە پڕۆسەیەکی چوار کاتژمێریدا ١١ بەشدار بووی گەشتەکە بە سود وەرگرتن لە ئامرازە تەکنیکییەکان، توانیان بەسەرکەوتوویی دابەزنە نێو چاڵەکە و بە شێوازی تەنکیکیش سەرکەونەوە.قووڵی چاڵەکە ٣٠ مەترە و تاڕادەیەکیش رووناکە.لە کورستاندا زۆر شوێن و چاڵی قوڵ هەن کە ئەفسانە و ئوستورەیان بە دەوردا دروستکراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە خەڵکی ناوچەکە بەهۆی نەبوونی ئامراز و تەکنیکی ئەو جۆرە کارانە نەیانتوانیوە زەفەری پێبەرن. ئەم چاڵەش یەکێک لەو چاڵانەیە کە شتی سەیر و سەمەرەیان بۆ هەڵبەستبوو. دەستەی شاخەوانی لوتکە هەوڵ دەدات بە کار و شێوازی تەکنیکی هەموو ئەو شوێنانە بەسەر بکاتەوە و ئە ئەفسانە و خورافاتانە پوچەڵ بکاتەوە.