تاڤگەی سەرسول & ماوەت ولەگۆشەیەکی

Video produced by https://www.airvuz.com/

تاڤگەی سەرسول??? (Sarsul water fall )
(تاڤگەی سەرسول) دەكەوێتە ناوچەی ماوەت لە شارباژێڕ ، بە دووری ٢كم ئەكەوێتە بەشی باشوری ناوەندی ماوەت و ڕێگاكەی خۆڵە، بەرزی تاڤگەکە ٣٥ بۆ ٤٠ مەتر ئەبێت، هاوینان ئاوەکەی کەم ئەکات لەبەر ئەوەی سەرچاوەی ئاوی لەکانیاوەکانەوە بۆدێ، بەهاران ئاوێکی زۆری هەیە بەتایبەت کاتی باران بارین، سەرچاوەی سەرەکی ئاوی تاڤگەكە کانیاوی ناوچەكەیە ، ئاوی تاڤگەکە ئەڕژێتە چەمی خەمەلوکە.

تاڤگەی سەرسول & ھاوڕێیەتی و کاری نوێ لەگەشتی شاخەوانیدا
ڕێکەوتی ١٩/٣/٢٠٢١
ڕومان کردەناوچەی ماوەت و لەگۆشەیەکی ترەوە جوانیەکانی ئەم کوردوستانە بە خۆشەویستانمان ئاشنابکەین
بـەپشت بەستن بەزانیاری بەکارھێنانی کەرەستەی شاخەوانی
زیاترخۆسەرقاڵ کردن بەھونەری شاخەوانی
لەوناوچانەی کەبڕیاربوو پێشتر بەرنامەی بۆ دانرابوو کە دووناوچەی دیارکراو بوو ئەوانیش
(سەرئەشکەوت) کە بەرزی نزیکەی ٦٠ مەتر و (تاڤگەی سەرسول) کە بەرزی نزیکەی ٤٠ مەتر بوو.
لەبەردبەردی ناوچەی ماوەت کە لەسلێمانی یەوە نزیکەی (٣٥) کیلۆمەتر دورە ، ناوچەیەکی زۆر دڵگیرە بەتایبەت لەوەرزی بەهاردا جوانیەکی بێ وێنەی هەیە.
خۆشحاڵ بووین کەبەسەلامەتی زۆربەی ئەندامانی بەشدار بوو ئاستی زانیاری یان
لەپێشکەوتندایە و کەبەشێوەیەکی جوان ھاتنەخوارەوە بکەن

دەكەوێتە ناوچەی ماوەت لە شارباژێڕ ، بە دووری ٢كم ئەكەوێتە بەشی باشوری ناوەندی ماوەت و ڕێگاكەی خۆڵە، بەرزی تاڤگەکە ٣٥ بۆ ٤٠ مەتر ئەبێت، هاوینان ئاوەکەی کەم ئەکات لەبەر ئەوەی سەرچاوەی ئاوی لەکانیاوەکانەوە بۆدێ، بەهاران ئاوێکی زۆری هەیە بەتایبەت کاتی باران بارین، سەرچاوەی سەرەکی ئاوی تاڤگەكە کانیاوی ناوچەكەیە ، ئاوی تاڤگەکە ئەڕژێتە چەمی خەمەلوکە.