گەلەری سروشتی کوردستان

شاخی( داینەسور) لە زنجیرە شاخی بەرانان کە دەکەوێتە نزیک قەزای دەربەندیخان و دەریاچەی سیروان ، کە نزیکەی یەک سەعات لە سلێمانییەوە دورە، ئەم شاخە لە لای خەڵکی ناوچەکە چەند ناوێکی هەیە، بەڵام لە ڕوانگەی شاخەوانیەوە بە داینەسور ناسراوە چونکە زۆر لە سەرپشتی (داینەسور) دەچێت بۆیە ئەم ناوەی لێنراوە، تایبەت مەندی ئەم شاخە ئەوەیە کە چەندین شوێنی سەرنجڕاکێش و جوانی تێدایە هەرکەسێک سەردانی ئەم شوێنە بکات و جوانیەکانی ببینێت پێ سەرسام دەبێت،بەداخەوە چەند ساڵێک لەمەوپێش هەندێک لە شوێنەکانی بەهۆی زەمین لەرزەوە ڕوخاوە.