فرۆشگای کەژ

بۆ پەیوەندی کردن
[email protected]
+9647501051923:
ژمارە تەلەفون

فرۆشگای کەژ لە ساڵی ٢٠١٩ لە لایەن بریار فارس و ڕوکەن احمد ەوە کراوەتەوە. یەکەمین فرۆشگای کەل و پەلی شاخەوانی و وەرزشەکانی ناو سروشتە لە شاری سلێمانی کە دەکەوێتە ناو بازاری بالەکە لە سلێمانی. لێرە گشت کەل و پەلێکی شاخەوانی، شاخڕەوی، بەردەوانی و کامپینگ و زۆربەی وەرزشەکانی ناو سروشت.جگە لە بەردەستخستنی کەلوپەل بڕیار و ڕوکەن هەمیشە هاوکارێکی باشن لە هاوکاری کڕیارەکان بۆ هەڵبژاردنی باشترین کەلوپەل.

بڕیار فارس و ھاوژینەکەی ڕوکەن ئەحمەد لە ڕێگەی شاخەوە یەکتریان ناسیوە و لە مانگی چواری ساڵی ٢٠١٩ یەکەمین فرۆشگای تایبەت بە کەلوپەل و پێداویستی چالاکیەکانی ناو سروشت و شاخەوانی کردۆتەوە لە شاری سلێمانی. (ئینستگرام:@froshgay_kazh). پێش ئەوان، تاکە ڕێگای ھەر کەسێک بۆ دۆزینەوەی کەلوپەلی شاخەوانی و بەردەوانی بەکارھێنانی کەرەستەی دەستی دوو بوو لە ناو بازاڕی شار. بە بێ ھەبوونی ھیچ وەبەرھەم ھێنەرێک یاخود پیشەسازیەک کە بەرھەمەکان دابەش بکات لە وڵاتدا، کەلوپەلەکان تەنھا لە ڕێگایەکی ونبووەوە و لەناو چەندەھا کەلوپەلی کۆکراوە و بەکارھێنراوەی دیکە و بە کۆنتەینەر ئەھێنرا لەلایەن وڵاتەکانی تر، ئەم کۆنتەینەرانە بەرەو بازاڕ ئەھێنران و لەلایەن خاوەن دووکانی کەلوپەلە جۆراوجۆرەکان ئەفرۆشرانەوە. بەڵام بەداخەوە بە ھۆی جیاوازی ئەم کەلوپەلانە و نە ناسراویان لایەن خاوەن دوکانەکان، لە نێو چەنەھا بابەتی تر ون ئەبوون. ھەر بۆیە بڕیار و ڕوکەن ھەوڵیاندا ئەو ئەرکە بگرنە ئەستۆی خۆیان و شوێنێکیان بە کرێ گرت کە تیایدا بە پێی توانا ھەر کەلوپەلێکی شاخەوانیان لێ ھەڵبکەوتایە دەیانبردە ئەوێ.

لە سەرەتادا چەن پارچەیەکی نامۆ و نەگونجاو بەردەست بوو، بەڵام لە دوایدا فرۆشگاکە لەو قاڵبە دەرچوو و لە ئێستادا کۆمەڵێکی زۆر باش لە کەلوپەلانە دەست دەکەوێت کە لەلایەن فرۆشیارەکانی وڵاتی ئێران و چین و ئەوروپا دەھێنرێت. فرۆشگاکە چالاکانە ھەڵدەستێت بە دابینکردنی کەلوپەلە دروست و پرۆفیشناڵەکانی بواری شاخەوانی بۆ ئەوەی خزمەت بە بەرزترین ئاستی شاخەوانی بکات لە وڵاتدا.

ئایا دەتەوێت باشترین پووتی شاخەوانی یان بە دوای باشترین کۆڵەپشتدا دەگەڕێی، خێمەی گونجاوت دەوێت یا هەر کەلوپەلێکی تر؟

بڕیار و ڕوکەن بەوپەڕی شارەزاییەوە چەندین هەڵبژاردەت دەخەنە بەردەم و باشترینت بۆ دیاری دەکەن. فرۆشگای کەژ بەشانازییەوە ئامادەیە و دڵنیایی دەداتە هەموان کە هەمیشە لە هەوڵدایە بۆ دڵنیابون لە دابینکردنی گشت بابەتەکان بە بەرزترین کواڵێتی جیهانی، تەنانەت گەر نەتانتوانی هەر کەل و پەلێک لە کوردستان بدۆزنەوە فرۆشگای کەژ ئامادەیە لە دەرەوە بۆتان ئۆردەر بکات.